به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم پرسە وتیشی : ئیدیعای میدیایەکی ئێراقی سەبارەت بە کۆتایی هاوکاریی مۆسکۆ لەگەڵ ناوەندی هەماهەنگی دژە تیرۆریستی بەغدا ، ڕاست نییە و درۆیە .
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە بە پێچەوانەی ئیدیعای بڵاو کراوەی ئینترنێتیی بەغدا پۆست سەبارەت بە کۆتایی چالاکی ئەم ناوەندە و لەناوچوونی تەوەرەی دژە تیرۆؤیستی ڕوسیا، تاران، سوریا و ئێراق ، ئەم بەشانە هەروا چالاکن .
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کردووە : ئامانج لە دەنگدانەوەی بەربڵاوی ئەم ئیدیعا درۆیە لە میدیاکانی دیکە ، بەلاڕێ دا بردنی وڵاتانی دۆست و وە بن پرسیار بردنی بەشداری مۆسکۆ لەم بوارەدایە.
لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە: ڕوسیا پێداگری دەکات کە ناوەندی دژە تیرۆریستی بەغدا ڕێکاری گرینگی بۆ جێبەجێ کردنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە و هەموو شەریکەکانی ئێمەش داکۆکی لێ دەکەن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٥
News ID: 780204
ڕووسیا ڕایگەیاند کە هاودەنگی و هاوکاریی نێوان ئێران سووریاو ئێراق بەئاراستەی یاساو ڕێسای ناوەندی دژە تیرۆریستیی چوارلایەنەی سەقامگرتوو لە بەغدا درێژە پێ دەدات .